Saturday, March 1, 2008

بێخودایی چیە؟


بی بڕوایی بە خودا، بە مانای گشتی، به نەبوونی هیچ جۆرە بڕواییەک بە بوونی خودا دەگوترێت. ئەم مانایە هەم ئەوانەی دەگرێتە خۆی وا هیچ جۆرە بڕواییەکیان بە بوونی نییە و هەم ئەوانەش وا لە بوون یا نە بوونی، دەلێن بێ ئاگان.

ئەمە لە ماناییەکی تایبەتدا بڕوا بە نەبوونی خودا، یا رەد کردنەوەی خودا دەوترێت. لێرەدا ئەوانەی وا بە نازانم جوابی ئەم پرسیارە دەدەنەوە بە (ئێگنۆستیک) یان (بێ دین) دادەنرێن.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە خۆیان بە بێ بڕوا بە خودا دەناسێنن، بڕوایان وايه كه چەند خودایی لە جیهاندا و و لە هەندێ بابەتدا وەک، شەڕە دینیەکان، بە سوودی مرۆڤ نییە.

بێخوداکان بە زۆری هەموویان ماتریالیست، سروشت گەرا، ناتورالیست و مرۆڤ گەرا(ئۆمانیست)ن.

ئایدئۆلۆژییەکی یەکسان کە هەموو بیخوداکان بڕوایان پێ بێت، بوونی نییە، هەروەها کە هیچ ئائینێکیان نییە.

بێخوداکان بە گشتی بیر و بۆچوونی تایبەت بە خۆیانیان هەیە بو قەبوول نەکردنی خودا کە زۆربەی بو ئیستدلالی تاکەکەسی، زانستی، کۆمەڵایەتی، فەلسەفی، و میژوییەوە دەگەڕێتەوە.

.

1 comment:

Arash Daklan said...

In webloge Jalebiye. DAsteton dard nakone. bayad rooshxeili kar konid.